باڵەی لاوانی ئاسیا/ ئێران، چینی تووشی شکست کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران چین


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی باڵەی لاوانی ئێران، لە یەکەمین کێبەرکێ خۆی لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی پیاوانی تەمەن خوار 20 ساڵی ئاسیا، توانیویەتی تیپی نیشتمانی چین تووشی شکست بکات.

بیست و دوهەمین خولی کێبەرکێیەکانی باڵەی پاڵەوانێتی پیاوانی تەمەن خوار 20 ساڵی ئاسیا، بە ئامادەبوونی 16 تیپ لە شاری سورابایای ئەندۆنێزیا دەستێپێکرد.

تیپی نیشتمانی باڵەی ئێران لە کۆڕی دووهەمدا لەگەڵ تیپەکانی چین، چین تایپە و قەتەر هاوکۆڕن.

تیپی نیشتمانی ئێران لە یەکەمین دیداری خۆیدا و لە قۆناحی سەرەتایدا ڕووبەڕووی تیپی نیشتمانی چین بوویەوە و بە ئاکامی 3 بەر 0 یارییەکەی بردەوە.

کەژاڵ حەمیدی