ماری: ئۆڵۆمپیکی پاریس دوایین تۆرنۆمێنتی منە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەندی ماری دەڵێت ئۆڵۆمپیکی پاریس دوایین تۆرنۆمێنتی خولی پروفشناڵیەتی

ئەندی ماری تێنیسۆری بەریتانیایی و ژمارە یەکی پێشووی جیهان دەڵێت کە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس وەکوو دوایین تۆرنۆمێنتی خولی پڕۆفشناڵی ناوبراو دێتە ئەژمار.

ئەندی ماری لەسەر لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی: بۆ ئەنجامدانی دواین تۆرنۆمێنت هاتووم بۆ پاریس، یاری بۆ وڵاتەکەم هەمیشە وەکوو باشترین بیرەوەری خولی پیشەیی منە و شانازی دەکەم کە دیسان دەتوانم ئەو کارە ئەنجام بدەم.

ئەندی ماری لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا، لە تێنسی تاکەکەسی و دووکەسیدا یاری دەکات.
ئەندی ماری تەمەن 37 ساڵ وەکوو تەنیا پاڵەوانی دوو خولی ئۆڵۆمپیک لە تاکەکەسی پیاواندا و لە بەرواری 2012 و 2016 و دووجار پاڵەوانی گرەندئسلمی ڤیمبلدۆنی 2013 و 2016 و یەک جاریش پاڵەوانی گرەندئسلمی ئەمریکا 2016 دێتە ئەژمار.

کەژاڵ حمیدی