لە هەرێم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ وێستگەی پشتبەستوو بە غازی سروشتی گۆڕدران

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەهەرێمی کوردستان وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ وێستگەی پشتبەستوو بە غازی سروشتی گۆڕدران.

بەهۆی بەرهەمهێنانی غازی كێڵگەی كۆرمۆرەوە كارەبا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێت.

كۆمپانیای دانەغاز لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویكردەوە توانیویانە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان بگۆڕن بۆ وێستگەی پشتبەستوو بە غازی سروشتی كە پێشتر بە گازوائیل كاریاندەكرد بەوهۆشیەوە ٢٧ ملیار دۆلار تێچوو بۆ حكومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهای بازاڕی كۆمپانیاكە گەیشتوەتە یەک ملیارو ٥١٠ ملیۆن دۆلار و بەرهەمهێنانی غاز لەو كێڵگانەی كاری تێدادەكات رۆژانە ٢٧٠ ملیۆن پێ‌ چوارگۆشەیە.

دانەغاز دەشڵێت، رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لەهاندانی گەشەپێدانی ئابوری ناوخۆو كەمكردنەوەی پێنج ملیۆن تۆن دەردانی گازی دوانەئۆكسیدی كاربۆن.

کامەران کەریم