حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکەناری هەڵدێرێک دایە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان


Jul 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرکردەیەکی یەکگرتوو لەڕێگای دەزگای میدیایی زایەڵەوە باسی داهاتووی حکومەتی هەرێم دەکات.
عوسمان کاروانی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئایندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وا دەبینم لەکەناری هەڵدێرێکدایە، لەبەرئەوەی لە 33 ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە هیچ یەکێک لەو دەرفەتانەی ڕابردوو بەو شێوەیەی کە پێویستە بقۆزێتەوە، لەپێناوی بنیادنانی ژێرخانێکی ئابوری و ژێرخانێکی سەربازی، وەژێرخانێکی پەروەردەیی یاخود تەندروستی، یاخود هەر ژێرخانێکی تر لەهەرێمی کوردستان دا کەوەسائیلی ژیان ، هەموو تواناکانی هەرێمی کوردستانیان خستە خزمەتی حیزب و بنەماڵەکانیانەوە.
وتیشی،ئەمەش وایکردووە بارودۆخەکە بەرەو ئەوە بڕوات لەوەی کە خیلافاتی ناو ماڵی کورد بەبەردەوامی گەشە بکات، شکۆی هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانەوە ڕۆژ بەڕۆژ دابەزێت و لەئاستی خۆی دانەمێنێت، بەڕوای من ئەم هەنگاوانەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان ، کۆمەڵێک هەنگاوی فاشیلن.ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت بەرەو داتەبینی یەکجارەکی دەڕوات و وەئەم فرسەتانەی لەژیانی حوکمڕانی کوردیدا کۆتای دێت.
ڕونیشیکردەوە، خەڵک دەبێت بەڕاستی لە 33 ساڵی ڕابردوودا  شکستی حوکمڕانی بیرنەچێت،متمانەی زیاتر بدەن بەهێز و لایەنە ئۆپزسیۆنەکان ، بۆئەوەی ئەم لایەنانە بتوانن ببنە زۆرینەی پەرلەمان ، لەوێوە بتوانن حکومەتێکیتر پێک بهێنن تاوەکو ئەم جۆرە لە کاراکتەری شستخواردوو لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان کۆتای پێبهێنرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هێزو لایەنە ئۆپزسیۆنەکان  لەناو خۆیاندا ئەرکیانە هەماهەنگی هاوکارو تەبابن بەیەکەوە، چاوەکانیان تەنها لەسەر حیزبەکانی حوکمڕان بێت، بۆئەوەی ئەو تەبایە  ببێتە هۆکاری ئومێدێک بۆ هاونیشتیمانیان تا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکانیان بدەن .
کامەران کەریم