سبەینێ نەوت بەسەر گشت هاوڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتییان دەکه‌ینه‌وه‌، سبەینێ پێنجشەممە، 24ی 10 نەوت بەسەر گشت هاوڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەشدەکرێت.

تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سووتەمەنی دابەش دەکرێن بەسەر گەڕەکەکاندا و هاوڵاتییان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لە شوێنی دابەشکردنەوە .

تەنکەر بۆ هەر یەک لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان دەنێردرێت و لە ناوچەکانی خۆیان دەتوانن نەوت وەربگرن.

کامەران کەریم