محەمەد سلێمان دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە کوردستان هەڵبژاردن


22 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە یەکەم دانیشتنی خولی تازەی پەرلەماندا محەمەد سلێمان محەمەد سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی دەبێتە سەرۆکی دانیشتنەکە، چونکە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووە.

محەمەد سلێمان لە دایکبووی ساڵی 1948ە و ئێستا تەمەنی 76 ساڵە.

لە مادەی (11)ی پەیڕەی ناوخۆی پەرلەماندا هاتووە: بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتن، ئەرکی بە تەنیا بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

کامەران کەریم