مەسعود عەبدولخالق بۆ زایەڵە: بەشێک لەوڵاتانی عەرەبی دەبینین ئەگەر ڕاستەوخۆ نەبێ ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەری ئیسرائیلن

(0) / / گفتگو / زایەڵە مەسعود عەبدولخالق ئیسرائیل


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -مەسعود عەبدولخالق  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ئێستا بەشێک لەوڵاتانی عەرەبی دەبینین ئەگەر ڕاستەوخۆ نەبێ ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەری  ئیسرائیلن.
مەسعود عەبدولخالق  سەرۆکی دەزگای ستاندار و شرۆڤەکاری سیاسی لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە بەشێکە لەوئێش و ژانەی لە جیهاندا کە ئێستا دابەش بووە، بەشێک میللەتانی داگیر کردووە، بەشێکی دیکە ئەوانەن کە داگیرکەرن، ئێمە وەک میللەتی کورد داگیرکراوین، کەواتە ئێمە لەگەڵ فەڵەستین یەک بەرەین، کاتێک داگیرکەر گورز لە داگیر کراو دەوەشێنێت، جەبهەی هەموو لایەکمان لاواز دەبێت، بەڵام دەبێت ئاگادار  بین حەماس ئەوە یەکەم سەرکردەی نیە شەهید بێ، پێشتریش ڕەنتیسی و شێخ احمد یاسین و لەپێش ئەوانیش، شەهید هەنیە دوا شەهیدیان نابێت.
 
وتیشی، ئەم کارە دوپاتی دەکاتەوە ئەهلی دیندار نیشتیمان پەروەرترن تاوەکو  سیکۆلارەکان کەهەردەم خەریکی وڵات فرۆشتن و سەوداو سەوداکارین.
 
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەشێک لەوڵاتانی عەرەبی دەبینین زۆری ئەگەر ڕاستەوخۆ نەبێ ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەری  ئیسرائیلن لەو پرۆسانە، زۆر خەمێکی گەورەیە هەندێکی بەڕاستەو خۆ هەندێکی بە ناڕاستەوخۆ یارمەتی دەرن، بەتایبەتی سوڵتەی فەڵەستینی، هەندێک لە وڵاتان دروست بوون بۆ پاسەوانی ئیسرائیل.
 
کامەران کەریم