چەند رێنماییەکی بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سلێمانی تەندروستی سکچوون ڕەشانەوە


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بە بەردەوامی دەستەکانتان بە سابوونی شل بشۆن

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانیدا ئەوەشهاتووە، پێویستە هاوڵاتییان چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن بۆ خۆپارێزی لە پەتای سکچوون و رشانەوە كە ئەمانەن:

- پاککردنەوەی تانکی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بە بەردەوامی بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ جارێک، بە بەردەوامی سەری تانکییەکە داپۆشراوبێت.

- شوشتنەوەی سەوزە و میوە بەباشی و بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم یان خوێ یان هەر پاکژکەرەوەیەکی دیکە و پێداکردنی ئاوێکی زۆر.

- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەسگێڕەکان و خواردنی سەر عەربانە.

- دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و تەنها ئاوی بەلوعە بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە و ئەگەر نەبوو ئەوا ئاوی کارگەکان، ئەگەریش ئاوی بیر بوو دەبێت بە باشی بیکوڵێنن.

- شوشتنی دەستەکان بە بەردەوامی بە سابوونی شل بەتایبەتیش پێش نانخواردن، ئامادەکردنی شیر و خواردن بۆ منداڵ، بەکارهێنانی دەرمان و هەڵسوکەت لەگەڵ نەخۆش و پاش چوونە تەوالێت، نانخواردن، هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش و پاککردنەوەی منداڵ.


کامەران کەریم