با هاونیشتمانییانی کوردستان لە شێرپەنجە بپارێزین؛ هەڵمەتێکی نیشتیمانی دەست پێ بکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە خۆراک شێرپەنجە


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک ڕایگەیاند، زیاتر لە ماوەی ۱٥ ساڵە چی لە ڕێگەی کاری حوکمی، هەروەها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکان و پێگەی تایبەتیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە (۱۲٠٠) بەرنامە و بابەتم بڵاوکردوەتەوە لەسەر خۆراک و ماددە زیانبەخشەکان و کاریگەرییان لەسەر شێرپەنجە، بەڵام بەداخەوە وەکوو پێویست گوێم لێ نەگیراوە.

وتیشی: ئێستاش درەنگ نییە ئەگەر هەڵمەتێکی نیشتیمانی دەست پێ بکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو شتانەی هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە لە ڕێگەی حوکمەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن؛ بە بەهەند وەرگرتنی ئەم پێشنیارانەڕێگریکردن لە هەموو ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر مادەی پارێزەریان تێدایە و یان فێڵ لە کوالێتییاندا دەکرێت؛ وەکوو زەیتی خراپ و  بێ کوالیتی، ئارد، خواردنە لە قوتونراوەکان، جگەر، گۆشت و هێلکە. ڕێگریکردن لە هەموو ئەو خۆراکانەی کە دوای ئیکسپایەر بوونیان هەندێك لە بازرگانەکان دووبارە بەرواری بەسەرچوونی تازەی لەسەر دادەنێن و بەسەر هاوڵاتییاندا ساخی دەکەنەوە. قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هەڕەمەکیی مادی قڕکەر و دژەمێروەکان بۆبەروبومەکشتوکاڵییەکان؛ بە بێ چاودێریی ورد، هەروەها بەکارهێنانی بڕێکی زۆر پەینی کیمیایی، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕێژەی ژەهرەکان لە سەوزە و میوەکان، واتە ئەو هەموو ماددە کیمیایییانەی دەدرێت بەبەروبوومەکشتوکاڵییەکان (ميوه و سەوزە) و خێرا لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان، ڕێگە نەدان بە پیسبوونی ژینگە بە گازوایل و بەنزینی کوالێتیی خراپ و تێکەڵکردنی ماددە کیمیایییە زیانبەخشەکان. 

ڕاشیگەیاند: گرنگیدان بەخۆراکی ئۆرگانی و بەرووبومە خۆماڵییەکان و کەمکردنەوەی بەرهەمە هاوردەکراوەکان.ڕێگریکردن لە تێکەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ  و پاشەڕۆی نەخۆشخانەکان و کارگەکان بە خاک و سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە، دانانی تاقیگەی پێشکەوتوو بۆ پشکنینی خۆراکە خۆماڵییەکان و هاوردەکراوەکان. زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە ماڵان و شوێنه گشتییەکان و ڕێگریکردن لە وشککردنی دارستانەکانسازکردنی هەڵمەتێکی نیشتمانی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لەسەر خۆراکی تەندروست و زیانەکانی خۆراکە زیانبەخشەکان.

کامەران کەریم