ئەم مانگە كارەبا چۆن دابیندەكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا مۆلیدە


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینارە دیاریکرا،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 15 بۆ 16 هەزار دیناردایە.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی ئابدا، هەر کاتێک کارەبای نیشتمانیی کوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەکان راستەوخۆ کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان و نابێت لە 10 خولەک زیاتر دوابکەوێت.

کامەران کەریم