پارەی تۆماركردن و بەناوكردن (تحویل)ی ئۆتۆمبێل كەم دەكرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕێژەن بورهان یەکێتیی


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ میدیای یەکێتیی: باج و ڕسوماتەکانی تۆمار و گۆڕینی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل بووەتە بارگرانی بەسەر شانی هاووڵاتییانەوە.

وتیشی،  وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ لە گفتوگۆدایە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو ڕسوماتانە و کەمکردنەوەی بەشێکیان 

ڕونیشیکردەوە،  ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە و  هاووڵاتیان پێشوازی لێدەکەن لەماوەی 10ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک باج و ڕسوماتەکانی هاتووچۆ زیادکراوە و ڕسومات هەیە لە 10 هەزار دینارەوە گەیشتۆتە 217 هەزار دینار.

کامەران کەریم