ھەفتەی داھاتوو دادگای کارگێڕی عێراق بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکانی پارێزگای نەینەوا دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد جاسم کاکەیی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا:دڵنیان بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەنجومەنەکە دەبێت و ھیچ گۆڕانکارییەک دروستناکات.

بڕیارە ١٣ی ئەم مانگە دادگای کارگێڕیی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکاریی لە پۆستە ئیدارییەکانی نەینەوا کۆببێتەوە و بڕیاریان لەسەر بدات.

نزیکەی ٢٠ پۆستی ئیداری لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئاڵگۆڕیان تێدا کراوە، ئەوەش نیگەیرانی چەند لایەنێکی لێکەوتەوە و ئیمزایان لەسەر گۆڕانکارییەکان نەکرد و سکاڵایان لە دادگای کارگێڕی تۆمار کرد.

دڵنیان بڕیارەکانی دادگا لەبەرژەوەندی ئەنجومەنەکە دەبێت و سکاڵاکە ھیچ گۆڕانکارییەک دروستناکات.

کامەران کەریم