ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو  دابیندەكرێت و نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوزاد شێخ كامیل


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بۆزایەلە وتی، هەوڵدەدرێت ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابینبكرێت كە 10 نان و سەموون لە نانەواخانە و سەموونخانەكاندا بكرێتە هەزار دینار.

وتیشی، حكومەتی عێراق ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابیندەكات و لە هەرێم هەوڵدەدرێت هەمان میکانیزم پەیڕەوبکرێت و لەئێستادا كرێی كارەبای نانەواخانە و سەموونخانەكان كەمكراوەتەوە.

رونیشیکردەوە، بە هەمانشێوە كار بۆ ئەوە دەكەین ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابینبكەین كە 10 نان و سەموون بكرێتە هەزار دینار".

کامەران کەریم