پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران: هەرێم بۆی هەیە نەوتەکەی بە ئازادانە بفرۆشێت

(0) / / اقتصادی / هەرێمی کوردستان نەوت بەغدا عێراق پارتی بودجە


Jan 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کرد بە پێی دەستووری عێراقی، هەرێمی کوردستان بۆی هەیە نەوتەکەی بە ئازادانە بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی زایەڵە بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، مەیادە نەجار ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم و بەغدا لە سەر پشکی 12.67 بۆ کورد لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دا ڕێککەوتوون، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە و گفتوگۆکان درێژەی هەیە.

ئەم پەرلەمانتارە وتیشی، حکومەتی هەرێم بە پێی دەستووری عێراق بۆی هەیە نەوتی خۆی بفرۆشێت، بەڵام تەنیا لەو کاتانەدا نەوتی فرۆشتووە کە قەرزەکانی لە بودجە کەم کراوەتەوە و بەردەوام پابەند بووە بە ئەرکی خۆی بەرانبەر بە بەغدا.

کۆتایی./