رەهەندەکانی پشت هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان ئازاد ئیبراهیم کەرکوک


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نوسەرو ڕۆژنامەنوس لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند؛ سەرۆک بافڵ درێژەپێدەری رێبازی سەرۆک مام جەلالە و رایگەیاند کە هیچ موساومە و لیخۆشبوونێکیان لەسەر پێگەی کورد و یەکێتی لەکەرکوک نییە تا وەرگرتنی مافەکانمان.
وتیشی: جارێکیتر کوردستانیبوونی کەرکوک سەلمێنرایەوە و شارەکە لە مەترسییەکانی ئەو پیلانە ئیقلیمی و ناوخۆییە دوورخرایەوە کە لە دەرکەوتنی داعشەوە تا ئێستا هەوڵی بۆ دەدرا کە یەکێتی و کەرکوک بۆ هەتاهەتایە لێکتر دووربخرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ جارێکیتر یەکێتی بەهەموو لایەنەکانی کەرکوک و هەرێم و عیراقی راگەیاند، هەر پۆستێکی ئەو شارە بەبێ یەکێتی یەکلایی ناکرێتەوە. هاوکات ئەجێندا مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلالیش دووپات دەکاتەوە کە کەرکوک شاری پێکەوەژیانە .
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، دواتر دانانی رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک، وەڵامی هەموو ئەو تۆمەتانەبوو کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە رووبەڕووی یەکێتی دەکرایەوە لەو شارە. هەڵبژاردنی پارێزگار جارێکی دیکە هاوشێوەی ئەنجامی چەند خولێکی هەڵبژاردن، تۆمەتە بێبنەماکانی پوچەڵکردەوە و هێزی گەلی بەسەرۆکایەتی یەکێتی، سەرخست.
ئازاد ئیبراهیم زیاتر وتی: یەکێتی و کەرکوک دوانەیەکی هەرگیز لێکتر جیانەکراوەن  تا مێژوو هەبێت و کوانووی کوردایەتی جۆش بدات، ئەم دووانەیەش پێکەوە دەبن و لێکتر جودا نابنەوە و تێکەڵەیەکن لە رەنگی سەوز و رۆحی کوردانە.شەشەم، یەکێتی لەرێگەی رێککەوتن و لینکە دپلۆماسییەکانییەوە لە پرسی کەرکوکدا، ئەو پەیامەی بە هێزە عیراقییەکاندا کە بەغدا قووڵایی ستراتیژییە بۆ کورد و ناکرێت بەدوای تەراویلکەی نەیارەکان بکەوین کە رێگەی بەغدامان لێ ئاڵۆز دەکات.حەوتەم، ی.ن.ک لە رێی داکۆکی لە ماف و ئیستیحقاقی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، جارێکیتر رۆحی کوردانەی لە هەناوی تاک بە تاکی کوردی دڵسۆزدا جۆشدایەوە.
 
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی تەواوی ئەو سیناریۆ و پیلانانەی پووچەڵکردەوە کە دژی ئەو شارە لە ئارادابوون و چەندان هێزی شکستخواردو و چەندان زارهەڵدانی دەرەکی و هەرێمی کۆتایی پێهێنا.
ئەم نووسەرە هەروەها ڕایگەیاند؛ نەهاتنی هەندێک لایەن بۆ ناو (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) کە لە یەکێتی و حزبی شیوعی پێکهاتبوو، گوایە چاوەڕێی شکستی یەکێتی بوون، لەکاتێکدا خەونەکەیان مایەپووچ بوو، بەداخەوە بووە هۆی لەدەستدانی دەنگی زیاتری کورد لەو شارە، بەڵام دەرکەوت یەکێتی لەبری هەموو حزبەکانی دیکەیش ئەو خەباتە مێژووییەی لە کەرکوک بەردەوامی پێدەدات.
ئازاد ئیبراهیم لە کۆتایی دا وتی: دەرکەوت ئەو رێوشوێنەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەتایبەتی لە کەرکوک گیراوەتەبەر، زۆر سەرکەوتوو بووە و لێرەوەش روون دەبێتەوە ئێستا یەکێتییەکی زۆر تۆکمەمان هەیە لەسایەی سەرۆکێکی خاوەن بەڵێندا بەرامبەر کەرکوک و یەکێتییەکان.
 
 
کامەران کەریم