ئازادی  ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان پاشەکشێی کردووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان میترۆ


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵه - بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەشێکی زۆری میدیایی کوردی ئاراستەکراوە و ئازادی  ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەنوسی پاشەکشێی کردووە.
لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگایی میدیایی زایەڵە دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، سەبارەت بە دۆخی ئازادی کاری میدیایی لەهەرێمی کودستان ئەگەر سەیری ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان بکەین لەماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا بەنمونە وەربگرین وەچ ڕاپۆرتە نێوخۆییەکان چ یاسایی نوێنەرایەتی وڵاتان هەموویان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئازادی  ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەنوسی پاشەکشێی کردووە، جۆری پێشێلکاریەکان و ئەوەی کە ساڵانە ئێمە لەسەنتەری میترۆ زیاد لە 15 ساڵە هەڵدەستین بەدیکۆمێنت کردنی ئەو پێشیلکاریانەی کەدەکرێ، جۆری پێشێلکاریەکان ساڵانە دوبارە دەبنەوە، بەڵام ئەوەی لەم سێ ساڵەی کۆتای ئەتوانم بڵێم ئالیەتی پێشێلکاریەکان  گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەوەی جاران بەتەنها لێدان و سوکایەتی و شکاندنی کامێرای ڕۆژنامەنوسەکان بووە، داخستنی کەناڵەکان بووە، تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان بووە.

ڕونیشیکردەوە، ئێستا هەوڵیاندا لەم کابینەیە لەڕێگای  پرۆژە یاسایەکەوە لەپەرلەمانی کوردستان بەیاسایی ئازادیەکان و ئازادی ڕۆژنامەنوسی بەر تەسک بکرێتەوە بەنمونە پرۆژە یاسایی ئەنجومەنی  باڵای میدیا و پرۆژە یاسای پاراستنی هێمای ڕەمزی نیشتیمانی و ئاینی پرۆژە یاسایی ڕێکخستنی میدیایی ئەلیکترۆنی، ئەمانە بەفشاری ڕێکخراوەکان بەفشاری ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنوسان نەتوانرا ئەم  پرۆژە یاسایانە تێپەڕ ببن لەپەرلەمان، بۆیە هەوڵێکیتر درا کەلەڕێگەی چەند ڕێنماییەکەوە بەربەستەکان زیاد بکەن، بەنمونە ڕێنمایی ژمارە 1 ی ساڵی 2023 ، ڕێنمایی ڕێکخستنی کاری میدیا لەهەرێمی کوردستان وەهەروەها  ڕێنمایی ژمارە 8 ی ساڵی 2023 کەتایبەتە بەکاری ڕێکخراوەکان، ئەمانە ئاماژەن  بەوەی دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە.

هێمای بەوەشکرد، لەبارەی دۆخی میدیا لەهەرێمی کوردستان بەداخەوە میدیایی کوردی لەئێستادا ئەتوانم بڵێم بەشێکی  زۆری میدیایی کوردی میدیایەکی  ئاراستەکراوە، ئەجیندای سیاسی لەپشتیانەوەیە، کاتێک میدیا ئەجیندایەکی سیاسی لە پشتیەوە بوو قورسە بتوانیت پەیامە ڕاستەقینەکەی خۆی بگەیەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان فەوزایە، ئەو فەوزایەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە بەتایبەتی بابەتی فەیک نیوز و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەها کۆمەڵایەتیەکان ئەکەونە ژێر مەترسیەوە،پێم وایە وەک پەتای جیهانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەموو دونیا گیرۆدەی ئەم کێشەیەیە.

وتیشی،هەرێمی کوردستان بەدەر نیە لەم کێشەیە، لەسۆشیال میدیا گرفتی زۆرمان هەیە، میدیا بێخاوەنەکان مەسادری تەمویلیان یاخود خاوەندارێتیان نەناسراوە، کەسانی نەناسراو یاخود ئەحزابی سیاسی بۆڕای گشتی  هاوکاری ئەم میدیایە دەکەن، ئەمانە فەوزایان دروست کردووە، هەوڵ هەبووە لەپەرلەمانی کوردستان  کەپرۆژە یاسایەک بۆ  ڕێکخستنی کاری میدیایی هەبێت، بینیمان کەموکوڕی  زۆری تیابوو، بەجۆرێک ئازادییەکانی بەرتەسک کردەوە،بەشێوەی گشتی بوونی یاسا بەتایبەتی ئەو یاسایانەی پەیوەستە بەئازادی تاکەکان، پێویستە لەکەشێکی لەباردا ئەم جۆرە یاسایانە بحولقێنرێت.

کامەران کەریم