زیاد جەبار: دابین کردنی ئەمنیەت و ئارامیی کەرکوک یەکەم ئەرکی پارێزگاری نوێیه

(0) / / گفتگو / زایەڵە زیاد جەبار کەرکوک


Aug 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ زیاد جەبار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند، سەدان ساڵە خەڵک قوربانی ئەدا، ڕەنگە لە ڕابردودا ئەگەر مەوزوعی کەرکوک نەبوایە کورد زۆر کێشەی لەگەڵ حکومەتی بەغداد نەدەما.

ئاماژەی بەوەش دا, لەدوای ڕوخانی ڕژێمی عێراق  ماوەیەکی  زۆر پارێزگاری کەرکوک کورد بوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی هەڵە سیاسیەکانمان بەتایبەت لە ڕیفراندۆم ئێمە پارێزگاری کەرکوک و دەسەڵاتەکانی کورد لەکەرکوک کەم بویەوە.

وتیشی،  حەوت ساڵە لەکەرکوک ناعەدالەتی بەرامبەر کورد دەکرێت، بەحوکمی ئەوەی تۆ لەدەسەڵاتی کەرکوک نەماوی، بۆکورد و بەتایبەتی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەهمیەتی خۆی هەیە، زۆر گرنگە بەدرێژایی  خەبات و تێکۆشان دەیان هەزار قوربانی لەسەر حاکی کوردستان بووە، لەسەر کەرکوک بووە،کەرکوک لەهەموو ڕویەکەوە ئەهمیەتی هەیە.

ڕونیشیکردەوە، بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، یەکێتی دەنگی یەکەم بوو لە کەرکوک لەناو هەموو هێزەکانی ناو کەرکوک، گرنگ بوو پارێزگاری کەرکوک یەکێتی بێت، بە حیکمەت و حەکیمی مام جلال بتوانین لەڕێگای ئەوپارێزگارەوە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بکرێت، بتوانین ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک درووست بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە ئەستۆی کاک ڕێبوار یەکەم ئەمنیەتی کەرکوک و ئارامی  شاری کەرکوک، دووەم بوژاندنەوەی شاری کەرکوک و خزمەتگوزاری بۆ ئەو شارە ، بوژانەوەی ئابوری لەکەرکوک ببێتە شارێک کە پێکهاتەکان هەمووی  بەیەکەوە بەئاشتەوایی بەیەکەوە بژین.

کامەران کەریم