دەزگای میدیایی زایەڵە بەدواداچون بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە پاریزگای هەڵەبجە


Aug 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە شاهین حەمەڕەزا جێگری پارێزگای هەڵەبجە گوتی، سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەپارێزکا بوونی هەڵەبجە،دوێنی لەهەڵەبجە کۆبونەوەیەک کە نوێنەرانی کورد لەبەغداد ڕێکیان خستبوو ئەنجامدرا بەئامادەبونی جێگرانی پارێزگاو لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتی پشتیوانانی هەڵەبجە، باسی بەپارێزگا بونی هەڵەبجە کرا و ئەوهۆکارانەی کە ڕێگرن لەبەردەم بەپارێزگا بونی هەڵەبجە.

وتیشی، هەوڵ درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت لەئەندامە کوردەکانی  پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان و چەندین کەس لە پشتیوانان، سەردانی کاک باڤڵ و کاک مەسعود بکەن بۆئەوەی ئەوانیش تەکلیف لەسەرۆک کۆماری عێراق بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک کوتلەکانی حکومەتی عێراق کۆببنەوە، هەوڵ بدەن بەهەموو لایەک بەپارێزگا بونی هەڵەبجە بچێتە پێشەوە.

ڕونیشیکردەوە، هەموو پەرلەمانتارانی کورد بەرگری لەوبابەتە دەکەن، پەرلەمانتارانی عێراق بەهۆکاری ئەوەی هەندێک قەزا هەیە لەسنوری خۆیان ببێتە پارێزگا، پەرلەمانتارانی کوردیش پێیان وتون حەزدەکەن هەموو قەزاکان بکەنە پارێزگا کێشەمان نیە، بەڵام هەڵەبجە ڕێکارە یاساییەکانی تەواوبووە لەپەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئومێد دەکەین لەئایندەیەکی نزیکدا ئەم لیژنەیەی کەدروست دەبێت بتوانن سەردان بکەن و بەرهەمێکیان هەبێت،بڕیار لەسەر بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە بدرێت.

کامەران کەریم