دەزگای میدیایی زایەڵە زانیاری نەبیستراو سەبارەت بەدەوامی خوێندنی ئەمساڵ و بایکۆت بڵاو دەکاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مامۆستایان


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دانا عەبدول ئەندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لەهەرێمی کوردستان وتی، بەرنامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داکۆکی لەمافی فەرمانبەران، ئەمساڵ  هەماهەنگیەکی باشتر دەبێت، مامۆستایان و فەرمانبەران هەموو هیوایەکیان بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی  عێراق بوو ،پێمان وایە حکومەتی هەرێم گرفت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان درووست دەکات.

وتیشی، ناڕازایەتی بەرفراوان کەسەرتاسەری کوردستان بگرێتەوە، ئەگەرێکی کراوەو زۆر بەهێزە لەبەردەماندا ، لەگەڵ بایکۆتی سەرتاسەری بەهەمان شێواز ، هەوڵەکامان لەبەغداد چڕکردۆتەوە لەسەر ئەو بابەتە ، ئیجبارکردنی هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم بەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق.

ڕونیشیکردەوە،لەهەفتەی داهاتوودا ئەچینە بەغداد، لەبەغداد کۆبونەوەمان دەبێت لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەگەڵ کۆمەڵێک لەگەورە بەرپرسانی ئیتاری تەنسیقی و تەحالوفی ئیدارەی دەولە، پێمان وایە بەو هەنگاوانەمان لەبەغداد فشارێک درووست دەکرێت لەسەر هەردوو حکومەت .

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ سەپۆرتێکی باشی ناڕەزایەتی و بایکۆت ئەکرێت بەدڵنیاییەوە، چونکە کۆمەڵێک زۆر لیست و قەوارە هەیە لەدەرەوەی حکومەتی هەرێمن ، ئەمانە هەموویان سەپۆرتی ئەو ناڕەزایەتیانە ئەکەن، واباشترە حکومەتی هەرێم بەزووی پلە بەرزکردنەوە دەست پێبکات بابەتی تەوتین جێبەجێ بکات، ئەگینا دەسەڵاتداران باجی قورس دەدەن لەهەهەڵبژارننی پەرلەمان.

کامەران کەریم