بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بۆ زایەڵە: خوێندنگەی سێ دەوامیمان نیە /  زۆرینەی قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەویە

(0) / / گفتگو / زایەڵە قوتابخانە کوردستان


Aug 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نەبیل حمەساڵح عەزیز بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، لە مانگی سێ وە کە من دەست بەکاربووم تاوەکو ئێستا 3 قوتابخانە و خوێندنگە نۆژەن کراونەتەوە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرێتیمان تەواوبوون، سێ قوتابخانەی ترمان دوێنێ ڕەزامەندییان بۆ دەرچوو بۆ زیاد کردنی ژوور ، واتە ژووری دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت ئەوانیش بریتین لە قوتابخانەکانی ( هەواران- شەهیدانی خێڵی حەمە - زەڕایەن ) ، 3 قوتابخانە بەسوپاسەوە کۆمپانیای ئارەزوو کەخاوەندارێتیەکەی د، هاوڕێ ی شێخ نوری بۆی نۆژەن کردوینەتەوە لەناو مەرکەزی قەزای هەڵەبجەی تازە.

وتیشی، زۆرینەی قوتابخانە و خوێندنگاکان پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەیە، لەبەرنامەماندایە نۆژەنیان بکەینەوە بۆئەوەی گرفتی بینامان بۆ درووست نەبێت، ئێمە لەسنوری پەروەردەی شارەزوور 3 بینای خواێندگامان هەیە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە، هەر سێ بیناکە 18 پۆلین ، بینایەکیان 96% تەواو بووە، دوانەکەی دیکەیان 70% ی تەواو بووە،ئەگەر ئەم سێ بینای خوێندنگایانە تەواو ببن گرفتێکی زۆری ئێمە چارەسەر دەکات، لەڕووی زۆری و کەمی تەلەبەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو،بەخۆشحاڵیەوە ئێمە خوێندنگەی سێ دەوامیمان نیە، هەمووی دوو دەوامیە، سەرەڕای ئەو سێ قوتابخانەیە کە کۆمپانیا بۆمان درووست دەکات هەرلەناو پرۆژەی کۆمپانیای روناکییە، کۆمپانیای ڕوناکی بۆمان درووست دەکات،ئەویش لەتەواو بوندایە.

هێمای بەوەشکرد،لەسنوری پەروەردەی شارەزوور 1700 مامۆستا و فەرمانبەری میلاکمان هەیە، لەگەڵ 360 مامۆستای وانەبێژ بەخۆشحاڵیەوە وانەبێژەکانیش بوون بەگرێبەست،80 هەزار قوتابی و خوێندکارمان هەیە، 72 ئیدارەمان هەیە کەلە 55 بینای خوێندنگا دەوام دەکەن.

کامەران کەریم