زڤێرڤ: ATP تەنیا گرنگی بە پارە دەدات
(0) /
زایەڵە ـــ یاریزانی تێنسی ژمارە 2 ی جیهان ڕەخنەی لە بەرنامەی زۆر قورسی پاڵەوانێتییەکە گرت.
ئەلیکساندەر زڤێریڤ، پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی 2020 و یاریزانی ژمارە 2 ی تێنسی ئەڵمانیا ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بەرنامەی پاڵەوانێتییەکانی ATP (یەکێتی تێنسی پرۆفشناڵ پیاوانی جیهان).
ئەلیکساندەر زڤێرێڤ گوتی: "هیچ وەرزشێکی لەو شێوەیە نییە کە یاریزانان زۆر یاری تێدا بکەن. بارودۆخی ئێستا ناتوانێت بەردەوام بێت و تەندروستی یاریزانان لە مەترسیدایە. هەموو شتێک پەیوەندی بە پارەەوەیە، ئەوە هەموو ئەو شتانەیە کە ATP گرنگی پێدەدات.
ئەو یاریزانە ئەڵمانیە ئاماژەی بەوەدا : " یاریزانانی تێنس توانای بڕیاردانیان نییە و ئەگەر بمانەوێت بایکۆتی پاڵەوانێتییەکان بکەین ئەوا زیان بە خۆمان دەگەیەنین یاریزانانی تر جێگەی ئێمە دەگرنەوە و هیچ شتێک لە ڕۆژژمێرەکەدا ناگۆڕێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: