کێشهەڵگری لاوانی جیهان؛ یەکەم نوێنەری وڵاتی ئێران پلەی شانزدەی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کێش ئێران


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کچە وەرزشوانی وڵاتی ئێران نەیتوانی لە سەرەتای پاڵەوانێتی جیهانی گەنجان لە پلەی 16 باشتر بەدەست بهێنێت.
 
سەیدە غەزەل حوسێنی لە کۆتایی پێشبڕکێی کێشی 64 کیلۆگرام لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی لاوان لە ئیسپانیا لە پلەی 16 یەم بوو، بە کۆی ڕیکۆردەکانی 192 کیلۆگرام.
 
حوسێنی دوو جار کێشی 90 و 91 کیلۆگرامی دابەزاند لە جوڵەی یەک لێداندا دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی کێشی 86 کیلۆگرامی کرد. ڕیکۆردی گەنجانی ئێران لەم بەشەدا بە 89 کیلۆگرام لەلایەن ڕەیحانە کەریمی تۆمار کرا، کە بە سەلامەتی مایەوە.
 
لە بەردەوامی پێشبڕکێکە و لە جوڵەی جووتدا حوسێنی سەرەتا کێشی 100 و دواتر کێشی 106 کیلۆگرامی کۆنتڕۆڵ کرد. لە سێیەم هەوڵیدا شکستی هێنا لە بەرزکردنەوەی کێشی 111 کیلۆگرام و بە کۆی 192 کیلۆگرام لە پلەی 16 مایەوە.
 
لەم بەشەدا سیگورا گرۆسۆی کۆلۆمبی هەر سێ مەدالیای زێڕی بردەوە بە ڕیکۆردی 231 کیلۆگرام و نوێنەرانی ئەمریکا و ئیکوادۆر پلەکانی دووەم و سێیەمی بەدەستهێنا.
 
کەژاڵ حەمیدی