فەرهاد تۆفیق: مەترسی فراونبوون و تەنینەوەی شەڕ هەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان حسدک فەرهاد تۆفیق


Sep 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسێکی سۆسیالیست دیموکرات وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە دژی هەرجۆرە هێرشێکن کە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵ بکاتە قوربانی، دۆخی ئێستای شەڕ لە لوبنان بە مەترسیدار ناودەبات و ڕایدەگەیێنێت کە مەترسی فراونبوون و تەنینەوەی شەڕەکە بۆ ناوچەکە هەیە.

لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د فەرهاد تۆفیق حسن کارکێڕی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، بەداخەوە لەگەڵ درێژەکێشانی شەڕو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، دۆخەکە مەترسیدارتر ئەبێت، ئەو مەرگەساتەی  لوبنان، کە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژن و مناڵی  بێتاوانی تێدا بوونەقوربانی، بەڵگەی خراپی دۆخەکەو مەترسی فراونبوون و تەنینەوەی شەڕەکەیە بۆ ناوچەکە، ئێمە وێڕای ئەوەی ئیدانەی هەر هێرشێک ئەکەین، کە هاوڵاتیانی سڤیلی تێدا ببێتە قوربانی.  هاوکات داوالەنەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکە ئەکەین هەموو هەوڵێکبدەن بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕو ڕێگریکردن لەفراوانبوونی شەڕەکە.

کامەران کەریم