ئەگەری بەدیلی شوماخر بۆ یانەی بوتاس
(0) /
زایەڵە ـــ مایک شوماخر، کوڕە گەورەی مایکل شوماخر لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ پێشبڕکێی سەرەکی فۆرموڵ یەک.
ڤاڵتێری بۆتاس، شۆفێری فینلەندی ئائودی داوای مووچەی زیاتری لە یانەکەی کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە.
بەگوێرەی گوڤاری سویسری بلەیک، لەبەر ئەوەی گابریێل بۆرتۆلیتۆ و فرانکۆ کۆلاپینتۆ بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ تیپەکانی ماکلارن و ویلیامز ئامادە نین، مایک شوماخری ئەڵمانی هەلی ئەوەی هەیە ساڵی داهاتوو ببێتە شۆفێری ئائودی.
مایک شوماخر لە ئێستادا شۆفێری یەدەگی تیمی مارسیدسە. کوڕەکەی مایکل شوماخر دوای ئەوەی نەیتوانی لە کۆتایی وەرزی 2022 لەگەڵ یانەی هاس ی ئەمریکی بمێنێتەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە کرد.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: