زیاتر له‌ ٨٠ بارهەڵگر هاوکاری گەیه‌ندرایه‌ ئاوارەکانى لوبنان لە سوریا

(0) / / سوریه / زایەڵە لوبنان سووریا


Oct 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -عەلی موسەوی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی مانگى سورى عێراقی:82 بارهەڵگر هاوکاری گەیاندووەتە ئەو هاوڵاتیانەى لوبنان کە ئاوارەى سوریا بوون و جەختیکردووەتەوە، لە گەیاندنى هاوکارییەکان و بەردەوامییان.


دواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و بانگەوازى بۆ گەیاندنى هاوکارى بە هاوڵاتییانى ئەو وڵاتە، عێراق یەکەم وڵات بووە کە هاوکاری پێشکەش بە هاوڵاتییانى لوبنان کردووە.

کارەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ خاچی سووری لوبنان و وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەڕێوەدەچێت و لەڕێگەی ئەوانەوە هاوکاری دەگەیەنرێت بەو کەسانەی کە شایستەی ئەوەن و ماوەیەکە هاوکاری عێراقی دەگەیەنینە لوبنانییەکان لە سوریا کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە.

 زیاتر لە 22 بارهەڵگریان بە هاوبەشی لەگەڵ مەزارگەی حوسێنیە بەڕێکرد بۆ سوریا و60 بارهەڵگرى تریان دوێنێ ڕەوانەى سوریا کردووە، بۆئەوەى بگات بە دەستى هاوڵاتیانى لوبنان لە سوریا.

کامەران کەریم