پارێزگاری سلێمانی :براوە جیاوازەكان زۆرتر لە پارێزگای سلێمانین

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە سلێمانی


Oct 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی:بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە هەموو ئێوەی بەڕێز و هەموو بەشداربووانی ئەم پڕۆسەیە رادەگەیەنین".
 
بە كرداریی و بەپێی یاسا و رێكارە كارگێڕیی و ئارامی و خزمەتگوزارییەكان خۆمان بە خاوەنی راستەقینەی بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسەیە لە سنووری پارێزگاكەماندا دەزانین، وەك چۆن لە ماوەی حكومڕانی و لە ماوەی بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان و رۆژی دەنگدانیشدا بە یەك دووریی بەرامبەر هەمووان وەستاین بە بەڵگەی ئەوەی براوە جیاوازەكان زۆرتر لەم پارێزگایەدان".
 
بۆ داهاتووش تا ئەو كاتەی ئێمە بەپێی یاسا لەم پێگەیەدا دەبین، بەو بێلایەنییەوە كە هەموو لایەك گەواهیی بۆ دەدات".
 
بە زووترین كات وەڵامی ویست و ئیرادە و دەنگی رەوای هاوڵاتییان بدرێتەوە و لایەنەكان بگەنە رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هاوڵاتیی سەنتەریی و مەدەنی و خزمەتگوزار و دادپەروەر و یاساسەروەر و تیوار و بەرپرسیار كە لە ئاست بوون و رەسەنایەتی و قوربانیدان و رەنج و تێكۆشان و وەفا و دەنگ و جوامێریی خەڵكی كوردستاندا بێت.
 
کامەران کەریم