دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نرخی نەوتی سپی لەهەرێمی کوردستان بڕیاردەدات

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان دادگا


Oct 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە گرانی نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات کەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمەوە تۆمار کراوە.

بەپێی خشتەی کارەکانی دادگاکە سبەی چوارشەممە یەکەم دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەوە بەڕێوەدەچێت.

سکاڵاکە لەسەر وەزیری نەوت و سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركراوە تێیدا باس لەوەکراوە کە نرخی سوتەمەنی بە دیاریکراوی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق زۆر گرانترە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سكاڵاكە لەسەر ناڕەوایی ڕێكارەكانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر دیاریكردنی نرخی نەوتی سپی بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ٧رۆژ نرخی هەر لیترێك نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە 500 دینار دیاریكراوە، بەڵام لە شارەكانی عێراق 150 دینارە، بەوەش نرخی یەك بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەكرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستاندا 100 هەزار دینارە.

کامەران کەریم