هاندەرانی پاریسی پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەکەن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فەلەستین


Oct 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ له یاری ئەمشەوی نێوان پاریس سانجێرمان و ئایندهۆڤن هاندەرانی پاریس پشتیوانییان له گەلی فەلەستین کرد.

لەچوارچێوەی هەفتەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا پاریس سانجێرمان میوانداری ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد لەیاریگای پارک دو پرنس لەپاریس، لەکاتێکدا هاندەرانی فەرەنسا پشتیوانی گەلی فەلەستینیان دەکرد.
ئەمە لەکاتێکدا پێش ئەوان هاندەرانی یانەی سێلتیک پاڵپشتییان لە گەلی فەلەستین و لوبنان دەکرد 
پێشتر یوفا هەوڵی دا کۆتایی بە پشتیوانی خۆی بۆ فەلەستین بهێنێت بە غەرامە کردنی یانەکانی وەک سێلتیک بەڵام ئەمجارە شەپۆلەکە گەیشتە پاریس.
ساڵی پار بە هەمانشێوە هاندەرانی پاریس سانجێرمان پشتگیری خەڵکی غەززەیان کرد. 
له یاری 1 ی ئۆکتۆبه ری نێوان سێلتیک و دۆرتمۆند به رپرسانی یاریگای سینگاڵ ئیدونا پارک هەوڵیان دا ڕێگری له هاتنی جەماوەرانی سکۆتلەندی بکەن بۆ نێو یاریگاکه بەڵام سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا.