رەزامەندی لەسەر بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە ئەوقاف درا
(0) /
زایەڵە ـ بڕیاردرا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف بە گرێبەست.
بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دراوە وانەبێژانی قوتابخانە ئایینییەکان بكرێنە گرێبەست.
لە نووسراوەكەدا كە بۆ وەزارەتی ئەوقاف ڕەوانە كراوە، هاتووە: "رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی 105 مامۆستای وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف."
ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی بە وەزارەتی ئەوقاف راگەیاندووە، كە دەبێت بە لیستێك ناو و كۆپی ناسنام و بروانامەكانیان بۆیان بنێردرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: