181 ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان 

(0) / / عراق / زایەڵە شەنگاڵ کوردستان ئاوارە


Oct 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، 181 ئاوارەی كەمپی شێخانی دهۆك بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال گەڕانەوە.

ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، لە درێژەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، 181 ئاوارە لە كەمپی شێخانی پارێزگای دهۆك بۆ ناوچەكانی خۆیان لە قەزای شنگال گەڕانەوە.

ڕاشیگەیاند، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەكە و حكومەتە خۆجێیەكان و رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچبەران  لە نەینەوا ئەنجامدراوە.

کامەران کەریم