کەش و هەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Oct 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کەشناسی هەرێمی کوردستان:ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 25  پلەی سیلیزی

سلێمانی  : 22 پلەی سیلیزی

دهۆك  : 25 پلەی سیلیزی

كەركوك  : 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24  پلەی سیلیزی

زاخۆ   : 27  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

سۆران   :  22 پلەی سیلیزی

گەرمیان  :   26 پلەی سیلیزی

کامەران کەریم