تا ئەمڕۆ 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزاندا دابەشكراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئابووری نەوت کوردستان


Oct 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ   وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە تاوەكو ئەمڕۆ بڕی 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشكراوە.

بە گوێرەی نووسراوێك كە واژووی فەلاح مەولود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی لەسەرە، بڕی نەوتی  دابەشكراو گەیشتووەتە 74 ملیۆن و 685 هەزار و 200 لیتر و هەروەها، 490 ملیۆن و 64 هەزار و 168 بەرمیل نەوت لە عەمبارەكاندا ماون بۆ دابەشكردن.

باس لەوەشكراوە، بە كۆی گشتیی بڕی پێویستی نەوت بۆ دابەشكردن، 268 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیترە.

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا بە كۆی گشتیی شار و ئیدارە و قەزا و ناحییەكانی هەرێم، 373 هەزار و 436 هەزار خێزان سوودمەند بوون و 970 هەزار و 127 خێزانی تر ماون نەوت وەربگرن.

کامەران کەریم