یەکێتی: هەژماری من بو بەڕابردوو

(0) / / کردستان / زایەڵە هەژماری من کوردستان


15 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سایتی فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵی جددی بۆ تەوتینی مووچەخۆران لەیەكێك لەبانكە فیدراڵییەكان دەدات و وتەبێژی فراكسیۆنەكەش دەڵێت: هەژماری من بوو بەڕابردوو و شتێك نەماوە بەو ناوەوەو رێگا راستەكەش كردنەوەی نووسینگەی بانكە فیدراڵییەكانە لەهەرێم.

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بەئەركی خۆی دەزانێت هەوڵی جددی بدات بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم ساڵ چارەسەری دواكەوتنی مووچە بكات و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە سایتی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە سبەینێیە، وەك فراكسیۆن هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم.

 دەشڵێت: هەژماری من بوو بەڕابردوو، شتێك نەماوە بەوناوەوە و كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا پێویستە تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.

جەختیکردەوە، کە فراکسیۆنەکەیان هەوڵی جددی تر دەدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، كەچاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن.

کامەران کەریم