هەڵبژاردنی دووبارەی ناودێڕی سەرۆکی IOC بۆ فیدراسیۆنی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش IOC فیدراسیۆنی جیهانی


16 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاڵێوراوی ژاپۆنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دووبارە وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی جمناستیک هەڵبژێردرایەوە.

مۆریناری واتانابی ژاپۆنی دووبارە وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی جمناستیک هەڵبژێردرایەوە. هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەی فیدراسیۆنی جیهانیی جمناستیک لە دەوحە (قەتەر) بەڕێوەچوو.

واتانابی لە هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی جیهانیی جمناستیک 102 دەنگی بەدەستهێنا و ڕکابەرەکەی وەزیری وەرزش و لاوانی ئازەربایجان فەرید گیبۆڤ 54 دەنگی بەدەستهێنا. واتانابی لە ساڵی 2017 ــەوە سەرپەرشتی یەکێتیی جیهانیی جمناستیک دەکات.

مۆریناری واتانابی تەمەن 65 ساڵ، یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی.

کەژاڵ حەمیدی