ئیسرائیل بە فەرمی پەیوەندییەکانی لەگەڵ UNRWA پچڕاند
(0) /
زایەڵە - وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی فەرمانی پچڕاندنی پەیوەندییەکان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئەم ڕژیمەی لەگەڵ "دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستین" دەرکرد کە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە کارا بوو.
کاتز لەو بارەوە وتی: ئەو ڕێکخراوەی کە کارمەندەکانی بەشدارییان لە "کۆمەڵکوژیی ٧ی ئۆکتۆبەر" کردووە و بەشێکی زۆر لە کارمەندەکانی سەر بە حەماسن، بەشێکە لە کێشەی کەرتی غەززە و بەشێک نییە لە چارەسەر.
تێبينيێك بنێرە: