بەریتانیا پارە دەداتە هەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی شەپۆلی کۆچبەران
(0) /
زایەڵە - راپۆرتێکی The Sunday Timesـی بەریتانی، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام رێکدەکەوێت و بودجەیان بۆ دابین دەکات لەپێناو کەمکردنەوە و راگرتنی شەپۆلی رۆشتنی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا و ئەو وڵاتە.
حکومەتی بەریتانیا پلانێکی وای بەدەستەوەیە کە لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام گفتوگۆ بکات و پارە و بودجەیان بۆ تەرخان بکات تاوەکو لای خۆیانەوە رێگە لە چوونی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا و بەریتانیا بگرن.
ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی دەچنە بەریتانیا کوردن و خەڵکی باشووری کوردستانن. هەروەها بەشێکی بەرچاو لە قاچاخچییەکانی رێگەی چوونە بەریتانیا، کوردن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: