هەناردەی ۶ میلیارد دۆلاری ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ۹ مانگدا

(0) / / اقتصادی / ئێران عێراق ئابووری هەناردە


Jan 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی عەرەبی و ئەفریقیایی ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی ئێران وتی: بەهای گشتی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، ۲۰ ملیۆن تەن بە بەهای پێنج ملیارد و ۹۰۰ ملیۆن دۆلار بووە کە لە کێشدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ۷ زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرزاد پیلتەن ئاماژەیشی بەوە کرد: ۹ مانگی ئەم ساڵی بازاڕی عێراق بە لەسەدا ۲۳.۶ لە بەشی هەناردە نانەوتییەکاندا لەنێو ئەو وڵاتانەی کە ئێران هەناردەی بوو بۆیان بە پلەی یەکەم و لەنێو وڵاتانی دراوسێ بە پلەی یەکەم هات.

هەروها سەبارەت بە زۆرترینی شتومەکە هەناردراوەکانی ئێران بۆ عێراق وتیشی: گرنگترینی ئاستەنگەکانی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق بریتی بوو لە داخرانی بازاڕچە سنوورییەکانی هەردوو وڵات بۆ ماوەی سێ مانگ و هەروەها نەبوونی ڕووداوە بازرگانییەکانی وەکوو پێشانگا و کۆڕ و کۆبوونەوە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕ نەکردنی لیژنە بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق بۆ ماوەی نزیکەی یەک ساڵ بەهۆی دۆخی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ئاستەنگەکانی هەناردە کردن لە بەشی پۆڵا و و زیادبوونی ئاستەنگەکان و قەدەغەکانی هاوردە کردنی عێراق لە بواری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کەمکردنەوەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان  بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

کۆتایی./