كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی مێدیای ئیتاڵیا بووه‌وه
(0)
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یانه‌ی یوڤێنتوس، دوای شكستی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی میلان به ئه‌نجامی 0-3 گۆڵ له گه‌ڕی 35ـی خولی ئیتاڵیا، ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆناڵدۆ هه‌رچه‌نده له یارییه‌كه‌دا به‌شداری كرد، به‌ڵام به ئاستی خۆی ده‌رنه‌كه‌وت و هیچ مه‌ترسییه‌كی نه‌خسته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میلان، به‌و جۆره بووه یاریزانێكی نادیار و شاراوه‌ی گرینگ‌ترین یاریی یانه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی لاگازێتتا دێللۆ سپۆرت، ره‌خنه‌ی له ئاستی ڕۆناڵدۆ گرتووه و نووسیویه‌تی له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا ڕۆناڵدۆ قاچی له تۆپ نه‌دا له یاریگه‌ی تیپی به‌رانبه‌ر، به‌ڵكوو له یاریگه‌دا ده‌جووڵا بێ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی بدۆزێته‌وه، له ئاستێكی زۆر خراپ و داڕووخاودا بوو.
نووسیویشیه‌تی: ڕۆناڵدۆ له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا له ناوچه و یاریگه‌ی میلان قاچی به‌ر تۆپ نه‌كه‌وت، ئه‌وه‌ش به هۆی داتای تۆڕی ئۆبتا، هاوشان له‌گه‌ڵ مۆراتا، كه به درێژایی نیوه‌ی یه‌كه‌م یه‌كجار قاچی به‌ر تۆپ كه‌وت.
مێدیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا یوڤی هیچ تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆڵی میلان نه‌كرد، ڕۆناڵدۆ له رووی جه‌سته‌ییشه‌وه له بارێكی باش‌دا نه‌بوو.
شكستی یوڤی به‌رانبه‌ر میلان، وای كرد بۆ خانه‌ی پێنجه‌می خولی ئیتاڵیا بگه‌ڕێته‌وه و مه‌ترسیی گه‌یشتن به چامپیۆنس لیگی وه‌رزی دادێی له‌سه‌ره.
هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ شتێك له‌سه‌ر داهاتوو و چاره‌نووسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕوون نییه، به‌ڵام به هۆی بێناسناوی له یانه‌ی یوڤێنتوس، ڕه‌نگه بیر له بڕیارێكی چاره‌نووسساز بكاته‌وه و ئه‌و یانه‌یه جێ بهێڵێ، ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا ڕوون نییه یوڤێنتوس ده‌یه‌وێ له یانه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه یان نا.
ئاستی یانه‌ی یوڤی داكشاوه و رۆناڵدۆش چه‌ند یارییه‌كه گۆڵی تۆمار نه‌كردووه و یانه‌كه‌شی له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی پۆرتۆ له چامپیۆنس لیگ دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، دوای هه‌موو ئه‌و ده‌نگوباسانه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ڕۆناڵدۆ یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بژارده‌ی ده‌رچوونی ڕۆناڵدۆ له یوڤێنتوس، ئه‌گه‌رێكی كرده‌ییه و ڕه‌نگه ڕۆناڵدۆ جێبه‌جێی بكا.
رۆژنامه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه زووده‌رچوونی یوڤی له چامپیۆنس لیگ و ده‌رچوونی له ركه‌به‌ری ناسناوی خولی ئیتاڵیا و ئاڵۆزبوونی گه‌یشتنی به چامپیۆنس لیگی وه‌رزی دادێ، وا ده‌كه‌ن ڕۆناڵدۆ بیر له بڕیارێكی وه‌ها بكاته‌وه.
هۆی دووه‌میش، توانای یوڤییه بۆ پێدانی مووچه‌ی ڕۆناڵدۆ له وه‌رزی دادێ، له كاتێكدا تووشی كێشه و قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بووه‌ته‌وه.
ڕۆناڵدۆ نایه‌وێ له یانه‌یه‌ك بێ كه به‌شداریی چامپیۆنس لیگ نه‌كا، بۆ یوڤی ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕێكراوه، بۆیه ڕۆناڵدۆ به ورد و جدی بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه یانه‌ی خانمه پیره‌كه جێ بهێڵێ و ئه‌گه‌ر هه‌یه روو بكاته یانه‌ی پاریس سان جێرمان یان بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بگه‌ڕێته‌وه.
ڕۆناڵدۆ هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه و ئاستی وه‌كوو پێشتر نه‌ماوه، به‌ڵام چاوی له‌وه‌یه ناسناوێكی دیكه‌ی ئه‌ورووپیش له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپی بباته‌وه، بۆیه له ڕووی به‌های بۆنده‌وه كه‌مێك دێته خوار و ده‌یه‌وێ به بردنه‌وه‌ی ناسناوێك، قه‌ره‌بووی بێناسناویی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی بكانه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: