گردبوونەوەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەڵەستین لە تاران

(0) / اخبار


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

خەڵکی تاران لە پاڵپشتی لە خۆڕاگری خەڵکی فەڵەستین و ئیدانەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەزە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۹ی گوڵان لە گۆڕەپانی ئیمام حسێن-ی ئەو شارە گردبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشێک لە خەڵکی تاران، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۹ی گوڵان بە گردبوونەوە لە گۆڕەپانی ئیمام حسێن-ی تاران پاڵپشتی خۆیانیان بۆ خۆڕاگری خەڵکی فەڵەستین دەربڕی.
لەم ڕێوڕەسمەدا سەردار سەلامی، فەرماندەی سپای پاسداران لە وتارێکدا بە گرووپەکانی بەرخۆدانی وت: دڵی ئێمە لای ئێوەیە و ئێمە هەموومان فەڵەستینین. ئێمە لەگەڵ گەنجانی ئێوەداین. ئەو کاتەی کە مووشەکی قاسم و سەجیل بەرەو ناو جەرگەی ڕژێمی زایۆنی دەهاوێژن ئێمە تاکوو دواهەناسە لەگەڵ ئێوەداین. ئەم بەڵێنەش بۆ هەتا هەتایی و بۆ هەمیشەیە.