كازمی: فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان ئازاد ناکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق قاسم موسلیح مستەفا کازمی


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لەبارەی ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حەشدی شەعبی و ئاڵۆزییەکانی بەغدا له‌ روونکردنەوەیه‌كدا رایگه‌یاند: پەرچەکرداری دەستگیرکردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ پێشێلکاری دەستوورە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری له‌ناوچه‌ی سه‌وز له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه‌: دوای ئەوەی هێزێكی ئاسایشی عێراقی به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادگایان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر و به‌ پشت به‌ستن به‌ سكاڵایه‌ك جێبه‌جێكردووە لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ناوبراو پێكهێناوه‌.
ناوبراو وتیشی، "لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، هه‌واڵگری ناوخۆ، هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی پێكهێندراوه‌، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ئاراسته‌ی ده‌ستگیركراوه‌كه‌ كراوه‌، ئێستاش له‌ ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كاندایه‌ تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن".
مسته‌فا كازمی جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، په‌رچه‌كرداری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌، له‌لایه‌ن هه‌ندێك گروپی چه‌كداریه‌وه‌ پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستوری عێراق و یاسا به‌ركاره‌كانه‌، ئێمه‌ش به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێمان له‌باره‌ی ئه‌و جموجۆڵانه‌ ده‌ستپێكردوه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پاراستنی ئاسایشی وڵات و رێگریكردن له‌ تێكدانی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركێشییه‌كان له‌م قۆناغه‌ مێژوییه‌دا، به‌رپرسیارێتییه‌كی حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و سوپا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ بانگ له‌ هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت بكه‌نه‌ كاری له‌پێشینه‌یان".