پردی تووە قوت لە هەڵەبجە تەواودەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەڵەبجە کاوە عەلی بودجە


May 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە رێکارەکانی بودجەی پردی تووەقوت تەواودەکرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە گەڵ بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بودجەی پردی تۆقوت سەردانی بەڕێزان جێگری سەرۆکی حکومەت و د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوە وڕابەر سدیق بریکاری وەزیری داراییمان کرد.
وتیشی، بە سوپاسەوە سەرجەم ئەو بەڕێزانە ڕێکارە پێویستەکانیان لەلای خۆیانەوە ئەنجامدا و چەند کارێکی ئیداری ماوە لەوەزارەتی دارایی و بەمنزیکانە ئەوش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دیوانی پارێزگای هەڵەبجە تەواو دەبێت .
سوپاسی د. ئامانج ڕەحیمیشی کرد کە ئەمڕۆ زۆربەی کاتەکانی تەرخان کرد بۆتەواوکردنی ڕێکارەکانی تەمویل کردنی پرۆژەکە.پێشتر د. ئامانج رەحیم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم رەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 8 ملیار و 450ملیۆن دینار دەربڕیوە بەمەبەستی دروستکردنی پردی توەقوت.
ڕونیشیکردەوە ، دەستخۆشیمان بۆهەموو ئەوانەی هەوڵەکانیان بەئاڕاستەی خەمی ئاوەدانی و گەشەسەندنی هەڵەبجەیە.
کامەران کەریم