چاودێڕێکی ئەمریکی: کاتی چوونە دەرەوەی سعوودیە و ئیمارات لە یەمەن هاتووە

(0) / / جهان / زایەڵە سعوودی یەمەن ئیمارات


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

چاودێرێکی سیاسی ئەمریکی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە عەرەبستان لە ئەلمەهرە و ئیمارات لە میون لە وڵاتی یەمەن بڕۆنە دەرەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە قودسی عەرەبی، بروس ڕیدل توێژەری پەیمانگای بروکینگز و لێکۆڵەری پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کاتی دەرکردنی هیزەکانی سعوودیە و ئیمارات لە ناوچە ستراتیژییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری یەمەن هاتووە .
ڕاشیگەیاند کە دەرکردنی ئەم دوو وڵاتەی ئەندام لە هاریکاریی کەنداو کە شەش ساڵ پێش  ئێستا بە ئامانجی پارچە پارچە کردنی یەمەن ئەو وڵاتەیان تووشی شەڕی ناوخۆ کرد، پێویستیی بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەیە.