نمایشی مەزنی مووشەکی ئێران؛ پەیامێکی ڕوون بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا

(0) / / جهان / زایەڵە مووشەک ئیسرائیل ئێران


Jan 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەیەکی چاپ ئیسرائیل، مەشقی سەبازی و نمایشی گەورە و بەربڵاوی مووشکیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ ئەو ڕژێمە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژنامه‌ی جروزالم پۆست بە داننان بە توانای بە ئامانج گرتن و هاویشتنی ورد و بەهێزی مووشەکە بالستیکەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە مەشقی سەبازیی پێغەمبەری مەزن (د.خ)، نووسی: ئەم مەشقە پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی.
لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئێران لە درۆنەکان بۆ هێرش کردنە سەر سیستەمێکی مووشەکی سوودی بینی و دواتر بارانێک لە مووشەکی بالستیکی زوڵفەقار، زلزال و دزفوولی هاویشت. درۆنەکان بە مەبەستی لەناوبردنی سیستەمی دژەمووشەکی ئاسمانی بۆ ئەو موشەکانەی ئاڕاستەکراون، بەکار دێت.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە مەودای هەندێ لە مووشەکەکان دوو هەزار کیلۆمەترە و دەگاتە ئیسرائیل. ئەو مووشەکانە هەروەها دەتوانن کەشتییە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس بکەنە ئامانج.
لە درێژەدا هاتووە کە ئێران بە نمایشی بەهێزی سەربازی ئەوەی بە هەمووان ڕاگەیاند کە زلهێزی مووشەکیی ناوچەیە.
کۆتایی/.