زەریف: نتانیاهۆ هاوشێوەی ترەمپ چووە "زبڵدانی" مێژوو

(0) / جهان


Jun 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، نتەنیاهۆ بە هەمانشێوەی ترەمپ كە دژی ئێران بوو "زەلیلانە" دەسەڵاتی بەجێهێشت و چووە "زبڵدانی" مێژووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا بە گۆڕانکارییەکان لە ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا.
زەریف، نووسی: ئێران هێشتا سەربەرزانە راوەستاوە و دوای چوونی نتانیاهۆ كاتی گۆڕانی ئاڕاستەیە. ئەوە چارەنوسە كە بە درێژایی چەندین هەزار ساڵ بەردەوامە و بەسەر كەسانێكدا هاتووە كە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێرانیەكان كردووەتەوە، بەڵام خۆیان زەرەرمەند بوونە.
ئەم توییتەی زەریف پاش شکستی بێنیامین نێتانیاهۆ لە پێکێهنانی حکوومەت و بەجێهێشتینی دەسەڵات پاش ١٢ ساڵ دێت.