بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەیەک لە پێنجوێن دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / ئابووری زایەڵە قوباد تاڵەبانی


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە قەزای پێنجوێن، بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەیەکی کلینیکی دەکرێتەوە کە لە لایەن خێرخوازێکی قەزاکەوە دروست کراوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی حکومی و حیزبی نەخۆشخانەیەکی کلینیکی  تایبەت کرایەوە .ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن خێرخوازێکی قەزاکەوە کراوەتەوە.

لەو نەخۆشخانەیە بەشی چاو هەناوی چەند بەشێکی دیکەی تیا کراوەتەوە لە سەر ڕووبەری  ٥٠٠٠  مەتر دوجا زەوی کە  ٢٢٥٠ مەتری بینایە، بڕی تێچووی  ٢ملیارد و ٢٥٠ ملیۆن دینارە .

بە کردنەوەی ئەم  نەخۆشخانەیە خزمەتێکی بەرچاو بەهاوڵاتیانی  سنوری قەزای پێنجوێن دەگەیەنێت .

کامەران کەریم