1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / فرهنگی / ئازاد تۆفیق زایەڵە سەرتیپ عەلی میدیا حسێن


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەمەڕاسیمێکدا و لەمەڵبەندی ڕێکخستنی 9شارەزوور، بە ئامادەبوونی  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقام و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی جینۆساید و دام و دەزگاکان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هونەرمەند میدیا حسێن.

بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، سەرتیپ عەلی لێپسیراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی 9ی شارەزوور ڕایگەیاند، ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین ڕێز لە هونەرمەندێکی گەورەی گەلەکەمان بگرین، لاوانەوەکەی میدیا حسێن ئێستاشی  لەگەڵ بێت لە گوێی هەموومانە، میدیا حسێن خۆی خاوەن ماڵە.

دواتر ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێمەی هەڵەبجەیەکان بەدۆخێکی سەختدا لەدوای تاوانەکە تێپەڕووین، لاوانەوەکەی میدیا حسێن بەشێک بوو لە سەبوری ئێمە،ئەم گۆرانیە وەک هونەر گەورە بوو، کەم بوون ئەوانەی دوای 1988 دەیان توانی بڵێن هەڵەبجە کۆمەڵکوژی تیا کراوە.

وتیشی، توانیویەتی تازەگەری لەگۆرانی دا بکات،لەڕوانگەسیاسیەکەشەوە توانی دەنگی خۆی هەڵبڕێت، دەست خۆشی بۆ مەڵبەند کەتوانیان ئەم کارەبکەن.

پاشان محمد فەتاح بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ووتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند،  میدیا وەک هونەرمەند وەک شێوەکار وەک شۆڕشگێڕ سیمبولێکی جوانی مرۆڤایەتیە و لاوکی هەڵەبجەی بۆ دەکەینە کلیپ.

لە کۆتایشدا میدیا حسێن ڕایگەیاند بەختەوەرم دەبینم کە ئێستا لە ژیانم و کۆمەڵێک خەڵکی بەڕێز کۆبوونەتەوە بۆ ڕێزگرتن لە هونەرمەندێک، هیچ ووتەیەکم نیە سەرسەرم هاتن.

خۆشحاڵم شیوەنم بۆ شارەدێیەک کردوە ئێستا پارێزگایە،هیوادارم ئەم مەڕاسیمانەش بەردەوام بن.

کامەران کەریم