ئاسایشی شارەزوور: تەقینەوەکەی هەڵەبجە خۆکوژی بووە
/
کردستان
/
زایەڵە
شارەزوور
هەڵەبجە
خۆکوژی
تەقینەوە
ئاسایشی شارەزوور ڕوون کردنەوە لەسەر تەقینەوەکەی هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی شارەزوور ئاشکرایدەکات، ڕوداوەکەی هەڵەبجە خۆکوژی بووە .
ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی داوه گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دووباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاو كردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی "ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح" كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوە. ڕونیشکراوەتەوە، ڕوداوه‌كه ڕوداوێكی خۆكوژی بوه و له ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه ، لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه. هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات. چونكه ڕوداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: