ئایەتوڵڵا خامنەیی: دەنگی خەڵک چارەنووسی وڵات دیاری دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی خامنەیی ئایەتوڵڵا شۆڕشی ئیسلامی ئێران


Jun 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەنگدانی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا چارەنووسی وڵات دیاری دەکات و  هەڵبژاردنەکان بۆ گەلی ئێران خێر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لە یەکەمین خولەکانی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و ئەنجومەنی شار و گوندەکان و نێوان خولیی پەرلەمانی، دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە.
ڕێبەری ئێران لە لێدوانێکی کورتدا جەختی کردە سەر گرینگی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و وتی ئەم بەشداریی چارەنووسی وڵات دیاری دەکات و سەنگی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکات.
 ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕۆژی هەڵبژاردنی بە ڕۆژی گەلی ئێران ناوبرد و  ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ خەڵک ڕۆڵی سەرەکی دەبینن و لە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە دەنگدانیان چارەنووسی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو دیاری دەکەن.
ڕێبەری باڵای  ئێران وێڕای بانگهێشتی خەڵک بۆ دەنگدان، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە یەکەمین کاریگەریی و ئەنجامی ئەم بەشدارییە بۆ خودی خەڵک دەگەڕێتەوە و وڵات و کۆماری ئیسلامیش ئیمتیازی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مسۆگەر دەکات.