گۆڕان لە هەڵەبجە پۆستێکی دیکەی وەرگرت

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆڕان یەكێتی هەڵەبجە عێراق


Jun 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بزووتنەوەی گۆڕان پۆستێكی باڵای لە پارێزگای هەڵەبجە وەرگرت و  "شاهین حەمە رەزا" بووە جێگری پارێزگاری هەڵەبجە .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، لە چوارچێوەی رێككەوتنی حكومەتە خۆجێیەكانی نێوان گۆڕان و یەكێتی، " شاهین حەمەڕەزا" لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەک جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی دەستبەکاردەبێت.
لە دوای درووستكردنی هاوپەیمانێتی نێوان یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی حكومەتە خۆجێیەكانی لە یەكێتی كردووە بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی بەركەوتەی گۆڕانن، بۆیە یەكێتی رازی بووە و لە دوو رۆژی رابردووشدا جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش لە پشكی گۆڕان دەستبەكاربوو.
کامەران کەریم