عەلی حەمە ساڵح بۆ زایەڵە: چارەسەربونی گرفتی دەرمانی شێرپەنجە ڕادەگەنین
/
گفتگو
/
عەلی حەمە ساڵح
زایەڵە
شێرپەنجە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان چارەسەربون و گرفتی دەرمانی شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت .
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کورستان بۆ زایەڵە، ڕایگەیاند بەدواداچون ھۆکاری سەرەکی دروستبونی گرفت بۆ دەرمانی شێرپەنجە، ئەو بڕیارە بوو کە مانگانە ٢٪ پارەی کڕینی دەرمان بۆ کۆمپانیاکان خەرجدەکرێت، بەمەش ھیچ کۆمپانیایەک ئامادەنەبو بەم شێوە دەرمانەکە دابین بکات و گرفتی دەرمان درەستبوو.
دوێنێ و ئەمڕۆ بودواداچونمان کرد لەگەل وەزارەتی دارایی و تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە ڕۆژی یەک شەم بڕیاری پێویست لەم گرفتە بدرێت.
وتیشی، ھۆکارێکی سەرەکی نەمانی داھات بۆ بۆتوشبوانی شێرپەنجە قاچاخچێیتیە.
٥٪ داھاتی ماددە زیانبەخشەکانی وەک جگەرەو مەشروب و نێرگەلە. ھتد بۆ کڕینی دەرمان بۆ تووشبوانی شێرپەنجە تەرخاندەکرا.. بەڵام بەھۆی ئەوەی ئێستا ٩٦٪ جگەرە بە قاچاخ پەیدا دەبێت ئەم داھاتە زۆر زۆر کەمی کردوە.
ڕونیشیکردەوە، لێرەوە داوا لە کاک کاوەو نەبەز دەکەم، ھەر جگەرە بە قاچاخ دێنن ئەو ڕێژەیەی ھیوا بدەن و موافەقەی سەروی خۆیان وەربگرن.
تێبینی: تەنیا قاچاخی جگەرە مانگی ١٠ ملیۆن دۆلار زیانی لە داھات داوەو (٥٠٠ ھەزار دۆلار) ھی دەرمانی ھیوایە.. ئەمە جگە لە مەشروب و نێرگەلە..... ھتد.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەموان دڵنیا دەکەینەوە بە ھەموو توانایەک لە پشتی ھیوا ین، ھیوا نە دادەخرێت و نە دەدرێتە کەرتی تایبەت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: